لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ئاشكراى ده‌كات له دانیشتووى داهاتووى په‌رله‌مان جارێكى تر عه‌لى عه‌لاقى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى فه‌وتانى حه‌وت ملیار دیناره‌كه بانگهیچشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى ئه‌وه‌شى كردووه، جگه له عه‌لى عه‌لاق بانگهێشتى عه‌بدولباست تركى ده‌كرێت كه پێشتر پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى بووه.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ره‌تى ده‌كاته‌وه ئێسته هه‌ڵمه‌تێك بۆ لادانى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له ناو په‌رله‌مانتاران هه‌بێت و ده‌ڵێ " له‌كاتى بانگهێشتكردنه‌كه بریارى ئه‌وه ده‌ده‌ین ئاخۆ بانگهێشتكردنه‌كه ده‌كه‌ینه لێپرسینه‌وه یا نا".
پێشتر هه‌یسه‌م جبوورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مان باسى له‌وه كردبوو، هه‌رچه‌نده رووداوى فه‌وتانى حه‌وت ملیار دۆلاره له گه‌نجینه‌كان له‌سه‌رده‌مى عه‌لى عه‌لاق نه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت، تا راستیه‌كان ئاشكرا بكرێن.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو عه‌لى عه‌لاقى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له دانیشتنى په‌رله‌مان ئاماده‌بوو، ددانى به‌وه نا له گه‌نجیه‌كانى بانكه‌كه‌یان به‌هۆى ئاوى بارانه‌وه حه‌وت ملیار دینار فه‌وتاوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران گومانیان له‌و زانیارییه‌ى عه‌لاق كرد و دووپاتیان كردووه، بڕه پاره فه‌وتاوه‌كه له‌سه‌رووى 10 ملیار دیناره.