رۆژنامه‌یه‌كى رۆمانى ئاشكراى كردووه، به‌رپرسێكى باڵوێزخانه‌ى عێراق له رۆمانییه ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر دوو كچى رۆمانى كه له باڵوێزخانه‌كه كار ده‌كه‌ن.
میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ ئاشكرایان كردووه، محه‌مه‌د ئیبراهیم عه‌زاوى له باڵوێزخانه‌ى عێراق له بوخارست" كه له هه‌واڵه‌كه پۆسته‌كه‌ى به كونسوڵ هاتووه". به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر دوو ژن.
میدیا عێراقییه‌كان رۆژنامه‌ی"
libertatea"ى رۆمانیان كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى خۆیان، به پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و رۆژنامهیهیش له‌لایه‌ن پۆلیس سكاڵا له‌م به‌رپرسه دیپلۆماسییه‌ى عێراق كراوه.
ئه‌و دوو ژنه‌ى سكاڵایان تۆماركردووه یه‌كێكیان ناوى فلۆرنتیتایه و شووى كردووه و دوو منداڵى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ویتر ئاماده نه‌بووه وێنه و زانیاریه‌كانی خۆى له رۆژنامه‌كان ئاشكرا بكات.
وه‌ك سه‌رچاوه رۆمانییه‌كان باسیان كردووه، محه‌مه‌د عه‌زاوى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له باڵوێزخانه‌ى عێراق له بۆخارست ده‌ست به‌كار بووه، ژنه‌كان گوتوویانه پێشتر چه‌ندان جار ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر كارمه‌نده رۆمانییه‌كان ئه‌نجام داوه.
یه‌كێك له‌م دوو ژنه‌ش باسى له‌وه كردووه، له ئه‌نجامى ده‌ستدرێژییه‌كه بارى ده‌روونى شڵه‌ژاوه و سه‌ردانى پزیشكى كردووه. تا ئێسته له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه.