دواى ماوه‌یه‌ك له وه‌ستانى له كارى هونه‌رى، جارێكى تر گۆرانیبێژى لاوى كورد، تەها قادر نوێترین کاری هونەری بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "شێتە گیان" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو کردەوە.
ته‌ها قادر له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاوى كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: " گۆرانی شێتە گیان هۆنراوەکە لەلایەن نامۆی گۆرانیبێژەوە نووسراوە و میکس و ئەڕەینجمێنتی ئارمین حەبیب بۆی کردووە، سینا عەلی زادە کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە".
هه‌وادارانى له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى كاره نوێیه‌كه‌ى سه‌رنجى ئه‌وه‌یان بۆ نووسیوه كه كارى ده‌رهێنانى كلیپه‌كه‌ى له ئاستێكى باشدایه و خۆیش وه‌ك جوانترین مۆدێلى كوڕ و گۆرانیبێژ ڕۆڵى بینیووه.
تەها قادر دانیشتووی شاری هەولێرە، لە سەرەتادا لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا گۆرانی گوتووە، یەکەم کاری هونەری بەشێوەی ڤیدیۆی کلیپ گۆرانی "دەنگی دڵ" بووە کە لە ساڵی 2014 دا بڵاوی کردووەتەوە، ئێسته‌یش چەندان بەرهەمی هونەری و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.