لیمۆ یەکێک لە میوە بەسوودەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، چونکە چەندان کاریگەری باش و تەندروست دروست دەکات لەسەر جەستە، هەروەها لە زۆر نەخۆشی مەترسیدار دەمانپارێزێت بۆیە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە رۆژانە هیچ نەبێت لیمۆیەک بخۆین لەبەر ئەم هۆکارانە:
یەکەم - لیمۆ فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
دووەم - رێگری دەکات لە دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە.
سێیەم - لیمۆ ڕێگرە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
چوارەم - یارمەتی پاک کردنەوەی خوێن دەدات.
پێنجەم - یارمەتی سپیکردنەوەی ددانەکان دەدات.
شەشەم - پارێزگاری دەکات لە "جگەر، گورچیلە، پەنکریاس و میزەڵدان".
حەوتەم - بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.