گۆرانیبێژى لاو ڤالان کەمال نوێترین بەرهەمی بەناوی "ئیتر بەسە" بە شێوەی دەنگ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو کردەوە، ئه‌مه‌یش ده‌بێته نوێترین به‌رهه‌مى ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ ساڵى 2018.
ڤاڵان وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێكردووه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك خۆم تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەى داناوە، ئەفشین شوکری کاری موزیک و ئەرنجمێنتی بۆ کردووە.
ڤاڵان ڕاى گه‌یاندووه، پێش بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە ئاماژەم بەوەکرد کە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکەم لای من تایبەتمەندی خۆی هەیە.
ڤاڵان کەمال ماوه‌یه‌كى زۆره وه‌ك هونه‌رمه‌ند لە بواری موزیک و گۆرانی کار دەکات، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان، چەند ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی تایبه‌ت به‌خۆى هەیە.