ته‌مه‌ن پرسیار له‌ هه‌وادارانى ده‌كات

:: PM:08:17:19/11/2018 ‌
ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی گۆرانیبێژی لاوی كورد ئاشكرای ده‌كات كه‌ كلیپێكی نوێی خۆی به‌مزووانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ته‌مه‌ن له‌ پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كدا له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌  كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كلیپێكی نوێی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی تر، به‌ڵام ناوه‌كه‌ى وه‌ك پرسیارێك و سپرایزێك بۆ هه‌وادارانى به‌جێ هێشتووه‌ و به‌شێكیشى له‌ گۆرانییه‌كه‌ى به‌ر گوێى بیسه‌رانى خستووه‌.

ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د نوسیوویه‌تی: " به‌رهه‌مه‌كه‌ دوێتێكه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی ئازیز كه‌ ناوه‌كه‌ی نه‌هێنا، تێكستی گۆرانیه‌كی هی سامی سه‌باحه‌ و ئاوازی گۆرانیه‌كه‌ش هی خۆمه‌ وه‌ كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ به‌ شێوازێكی زۆر نوێ له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا و توركیا ئه‌نجام دراوه‌".

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ گه‌نجه‌ كورده‌ كوڕی سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزیی میوزیكژه‌نی ناوداری كورده‌ و تا ئێسته‌ چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و چه‌ند ئاهه‌نگێكیشی له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام داوه‌ و ئێسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی.



وشە - محەمەد میران