له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ كۆمپانیای ئۆدی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی به‌ناوی "Audi Q8" ئاشكرا ده‌كات له پێشانگاكانی ئه‌ڵمانیا و وڵاته جیاوازه‌كان كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه خه‌یاڵییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می ئۆدی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌ڵمانی ئۆدی به‌نیازن له‌نێوان مانگی كانوونی دووه‌م و شوباتی ساڵی 2019 نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له پێشانگای تایبه‌تی ئۆدی له ئه‌ڵمانیا نمایش بكات كه ئێسته ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا چه‌ندان وێنه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌بینرێت گۆڕانكارییه‌كی یه‌كجار ناوازه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "ئۆدی كیوو هه‌شت" به دیزاینێكی نوێ ده‌خرێته بازاڕه‌كان و له‌ڕووی هێزیشه‌وه گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش روون نییه ئه‌وه‌ی دیاره ته‌نیا دیزاینه‌كه‌یه‌تی.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.