ئەو کەسانەی هەستی بۆنکردنیان خراپە قەڵەون

:: PM:10:00:19/11/2018 ‌

توێژینەوەیەکی زانستی پێوەندی سەرسامکەری نێوان قەڵەویی و هەستی بۆنکردنی تاکەکانی دۆزییەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە لە هەرێمی ئۆتاگۆی وڵاتی نیوزلەندا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە پێوەندی هەیە لە نێوان هەستی بۆنکردن و قەڵەویی، ئەمەش پێوەستی پتەوی نێوان کەسانی قەڵەو و توانای هەستی بۆنکردنیان دەردەخات.

مای پێنگ جێبەجێکاری سەرەکی توێژینەوەکە و پزیشکی زانکۆی ئۆتاگۆ ئاماژە بەوە دەکات کە پێوەندی نێوان هەستی بۆنکردن و کێشی و بیچمی جەستە پێشتر بەجۆرێک نەزانراو بووە لە بواری زانستیدا و ڕای دەگەیەنێت "دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی زانستی، بۆمان دەرکەوت کە لە ڕاستیدا پێوەندییەکی پتەو هەیە لە نێوان کێشی جەستە و توانای هەستی بۆنکردنی کەسێک، تا کەسەکە هەستی بۆنکردنی باشتر بێت، ئەوا زیاتر ئەگەری هەیە کەسێکی لاواز و جەستە ڕێک بێت."

زیاتر گوتی، " دۆزیومانەتەوە کە توانای کەسانی قەڵەو لە دیاریکردن و جیاکردنەوەی بۆنەکان کەمتر بووە وەک لە کەسانی لاواز و جەستە ڕێک. ئەمەش وا دەکات کە کەسانی قەڵەو زیاتر هەڵبژاردنی خۆراکەکانیان خراپتر بێت لەبەرئەوەی پێویستیان بەشێوازی تری بۆنەکانە تا جێژ لە خۆراکەکانیان ببینن.

بۆ نموونە لەوانەیە زیاتر سەرنجیان بەلای ئەو خۆراکانەدا ڕابکێشرێت کە خوێیان زیاترە و بەتامترن، وەک لەو خۆراکانەی تامیان کەمە، وەکو خۆراکی کەم چەوری و کەم شەکر."

وشە/ محەمەد شابان


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان