منداڵان قسە لە باوکیانەوە فێردەبن نەک لە دایکیان

:: PM:10:28:19/11/2018 ‌

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە منداڵان زۆربەی وشەکانی زمان لە باوکیانەوە فێردەبن نەک لە دایکیان.

هەرچەندە پێشتر وا دەزاندرا کە فێربوونی زمان لەلایەن منداڵەوە تەنیا بەهۆی دایکانەوەیە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی فودانی شاری شانگهای وڵاتی چین منداڵان زۆربەی وشەکانی زمان لە باوکەوە فێر دەبێت.

هەروەها پێوەندی هەیە لەنێوان پێکهاتە وشەییەکان و کڕۆمۆسۆمی "Y" کە لەلایەن باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ، بەمەش باوکەکە ڕۆڵێکی زیاتری هەیە لە زمان فێربوونی منداڵ.

توێژینەوەکە دەریشی خستووە کە لە کاتێکدا ئێمە دەنگ و شێوازی خوێندنەوە لە دایکانەوە وەردەگرین، لە ڕاستیدا وشەکانی زمان لە باوکانەوە بەدەست دەهێنین، ئەم دۆزینەوەیەی توێژینەوەکەش بەتەواوی پێچەوانەی ئەو بیروبۆچوونانەیە کە پێشتر هەمان بووە لەسەر زمان پژانی منداڵان.

بەمەش توێژەران ئەو گریمانانە دەڕەوێننەوە کە گوایە منداڵ تەنیا لە باوکەوە زمان فێر دەبێت یان منداڵ تەنیا لە دایکەوە فێردەبێت، بەڵکو منداڵ پێکەوە هەم لەدایک و هەم لە باوکەوە فێر دەبێت و پێوەندی بە جینی هەروو دایک و باوکەکە هەیە.

وشە/ محەمەد شابان


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان