نرخی نەوت دابەزی

:: AM:10:07:20/11/2018 ‌

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا سەرەڕای ئەوەی كە لە دەستپێكی ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆڕسە تا ئاستێك هەڵكشا، بەڵام لە دوێنێ نیوەڕۆوە رووی لە دابەزین كردووەتەوە.

ئێستە هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 54 سەنت دەفرۆشرێت لە كاتێكدا دوێنی بۆ نزیكەی 77 دۆلار و 70 سەنت هەڵكشا.

نەوتی دابەزینی نرخی نەوت زیاتر لە مانگ و نیوێكە دەستی پێ كردووە و ئەم دابەزینەش لە كاتێكدایە كە سزاكانی سەر ئێران دەستیان پێ كردووە و بە پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەكان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، زیاتر لە 20 دۆلاری لە نەرخی هەر بەرمیلێك كەم كردووەتەوە.

زۆری بەرهەمهێنانی نەوت لای ئەمەریكا و تەنانەت وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری نەوت لە لایەك و پێدانی مۆلەت بە هەندێك وڵات بۆ كڕینی نەوت لە ئێران و لێخۆشبوونیان لە سزاكانی ئەمەریكا هۆكاری سەرەكیی لە دابەزینی نرخی نەوتە.

هەفتەی رابردوو سعوودیە بە بڕیاری كەمكردنەوەی رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل، هەوڵی دا رێگری لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت بكات، بەڵام ئەو هەوڵەی سعوودیە بێ كاریگەر بوو و ئێستە یەكێك لە گرنگترین دڵەڕاوكێكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ئەوەیە نرخی نەوت زیاتر لە ئاستی پێویست دابەزێت و دووبارە ئابوورییەكەیان تووشی تەنگژە و كێشە بكاتەوە.





وشە - سلێمان تاشان