لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان بەفر دەبارێت

:: AM:10:54:20/11/2018 ‌

بەگوێرەی دوایین پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەم ئاسمانی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، بەڵام بۆ سبەی چوارشەم پلەكانی گەرمی كەمێك دادەبەزن و ئاسمانیش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەكرێت

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 18 و نزمترینی نۆ دەبێت، بەڵام بۆ سبەی چوارشەم پلەیەك دادەبەزێت. لە سلێمانی پلەكانی گەرمی لە نێوان 18 و 8 و لە دهۆكیش لە نێوان 16 و هەشت پلەی سیلیزیدا دەبێت و هاوشێوەی هەولێر لە سلێمانیش پلەكانی گەرمی كەمێك دادەبەزن.

پلەكانی گەرمی لە كەركووك لە نێوان 18 و 10 پلەدا دەبن و لەویش دوو پلەی دابەزین تۆمار دەكرێت.

جێی باسە سبەی چوارشەم  ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، دواتر لە هەموو كوردستان دەگۆڕێت بۆ هەری تەواو و لە درەنگانی شەودا ئەگەری باران و بەفر بە تایبەتی لەسەر چیاكان لەئارادا دەبێت.



وشە - سلێمان تاشان