خیانه‌تكارانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر دوابه‌دواى راده‌ستكردنى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان به ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى به‌غدا، پشكى ته‌واویان له دزینى نه‌وتى كه‌ركووك هه‌بوو، به‌ڵام به ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا، ئه‌و سه‌رچاوه‌ى داهاته‌ى خیانه‌تكاران وشك ده‌كات.
نه‌وتى كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه له‌لایه‌ن گرووپێكى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و گرووپى خیانه‌تكارانى ناو یه‌كێتى له ڕێى تانكه‌ره‌وه ده‌دزرێ و داهاته‌كه‌یشى له نێوان هه‌ردوو گرووپ دابه‌ش ده‌كرا، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق هه‌بێ.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئیتر بڕیار دراوه كه نه‌وتى كه‌ركووك به بۆڕیى نه‌وتى هه‌رێم و توركیا بنێردرێته ده‌ره‌وه و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له نێوان كوردستان و به‌غدا به فه‌رمى كارى له‌سه‌ر كراوه. عه‌سكه‌رى ڕوونیشى كرده‌وه كه چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو جێبه‌جێ كراوه و ئێسته نه‌وتى كه‌ركووك به بۆڕیى كوردستاندا ده‌ڕوات.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ڕوون نه‌بوو كه هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك له مانگێكدا چه‌نده، به‌ڵام پێ ده‌چێت له‌و مانگه‌وه ئیتر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك ئاشكرا بكات.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان شه‌وى ڕابردوو له‌میانه‌ى ڕێوڕه‌سمێكى كۆمپانیاى داناغاز ڕاى گه‌یاند، نه‌وتى كه‌ركووك به بۆڕیى كوردستان ده‌ڕوات و ئه‌وه‌یش سوودى زۆرى بۆ كوردستان و به‌غدا ده‌بێت و ئیتر داهاته‌كه‌یشى دیار ده‌بێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك، وا ده‌كات چیتر نه‌وتى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه نه‌دزرێ. وه‌ك ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆى تر له‌سه‌ر نه‌وتى كه‌ركووك بكه‌ن، سه‌رچاوه‌ى داهات ته‌نیا بۆ هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌بێت.