رووبه‌رێكى سپى شێوه نیوه‌بازنه‌ى كه سه‌ره‌تایى نینۆكه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، پێى ده‌گوترێت "لونۆلا" یان نیوه مانگى سپى. به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له نینۆكى په‌نجه‌ى پێیه‌كان و ده‌ستدا ده‌رده‌كه‌وێت.
نینۆكى ته‌ندروست ده‌بێت ره‌نگێكى سوورباوى هه‌بێت له‌گه‌ڵ شێوه‌یه‌كى لووس و بریقه‌دار، ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ندروستییه‌كى باش ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆركات ئه‌م لونۆلایه ره‌نگه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت یان ون ده‌بێت و له‌سه‌ر نینۆك ده‌رناكه‌وێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێوه‌سته به‌و نه‌خۆشییانه‌ى كه تووشى له‌ش ده‌بن.
چۆن نه‌خۆشى له‌شت له رێى لونۆلاوه دیاری ده‌كه‌یت؟
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لونۆلا به‌شێوه‌ی بازنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سپى ده‌ركه‌وت، كاتێك لونۆلا یان ئه‌و نیوه بازنه سپییه‌ى نینۆك سێ به‌شى نینۆكه‌كه داگیر بكات، ئه‌وه نیشانه‌یه‌كه بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن، پچڕانى لێدانى دڵ، كه‌مبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن یان له‌گه‌ڵ چالاكى جه‌سته‌ى وه‌ك وه‌رزشكردنى زۆر ئه‌وه ئه‌م نیوه بازنه سپییه گه‌وره‌تر ده‌بێت یان ئه‌گه‌ر به‌بێ وه‌رزشكردن لونۆلا گه‌وره بوو، ئه‌وه نیشانه‌یه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر لونۆلا بچووك بوو، ئه‌وا نیشانه‌یه بۆ نزمبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و بێهێزى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش، هێواشى میتابۆلیزم، یان نه‌بوونى ئاسن و ڤیتامین B12 له له‌شدا.
سێیه‌م: گۆڕینى لونۆلا له‌سه‌ر په‌نجه‌كان، لونۆلایى په‌نجه گه‌وره به‌ستراوه به سییه‌كان و سپڵ. پێویسته %25 نینۆكى په‌نجه گه‌وره داگیر بكات. كاتێك له‌و بڕه زیاتر ده‌بێت كه په‌ستانى خوێن به‌رز ببێته‌وه و له كه‌سانى جگه‌ره‌كێشدا بچووكتر ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌نجه‌كان ون بوون ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ ناڕێكى كاركردنى ریخۆڵه‌كان، په‌نكریاس، لونۆلای په‌نجه‌كانى ناوه‌ند به‌ستراوه به سیسته‌مه‌كانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێنه‌وه له‌گه‌ڵ كارى مێشك، په‌نجه‌ى پێش كۆتایى به‌ستراوه به‌كۆئه‌ندامى زاوزێ و سیسته‌مى لیمفى ئه‌گه‌ر بازنه‌ى لونۆلا له‌م په‌نجه‌یه‌دا بچووك بوو، ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ كه‌مچالاكى ئه‌و ئه‌ندامانه په‌نجه‌ى كۆتایى ده‌ست به‌ستراوه به كارى گورچیله‌كان، ریخۆڵه گه‌وره و دڵ.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر لونۆلا له‌سه‌ر نینۆكه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتن، ئه‌گه‌ر هیچ بازنه‌یه‌كى سپى له‌سه‌ر نینۆكه‌كانت ده‌رنه‌كه‌وتن، ئه‌وه ره‌نگه به‌هۆى پێكهاته‌ى نینۆكه‌كه‌وه بێت یان له هه‌ندێك كه‌سدا ئه‌م بازنانه ده‌رناكه‌ون و له‌پڕ ونبوونى ئه‌م لونۆلایه نیشانه‌یه‌كه بۆ ناڕێكى رژێنى ده‌ره‌قى و كه‌مى ڤیتامین B12 و ئاسن.
پێنجه‌م: گۆڕینى ره‌نگى لونۆلا، نینۆك له‌گه‌ڵ لونۆلا ئه‌گه‌ر ره‌نگى سپى بوو ئه‌وا سروشتییه، ئه‌گه‌ر چه‌ند هێڵێكى باریكتر له‌سه‌ر نینۆك ده‌ركه‌وتن به‌ره‌نگى خۆڵه‌مێشى، ئه‌وا نیشانه‌یه‌كه بۆ ناڕێكى هه‌رسكردن، شه‌كه‌تى، كه‌مبوونه‌وه‌ى توانایى له‌ش له مژینى پێكهاته‌ى خۆراكى.
ئه‌گه‌ر نینۆك و لونۆلا ئه‌رخه‌وانى بوو، ئه‌وه سوورى خوێن ناچالاكه و بڕێكى كه‌متر ئۆكسجین به‌له‌ش ده‌گات، زۆر كات ده‌بێته هۆى ژانه‌سه‌ر و گێژبوون. ئه‌گه‌ر ره‌نگى نینۆك و لونۆلا سوور بوو، ئه‌وه نیشانه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى چالاكى جه‌سته‌یه له‌گه‌ڵ گرفتى سییه‌كان، ئه‌گه‌ر ره‌نگى نینۆك ره‌شباو بوو، ئه‌وه نیشانه‌یه‌كى مه‌ترسیداره بۆ كانزا قورسه‌كان و ژه‌هراویبوون.