دوو یانەی ئینگلیزی ركابەری لەسەر ڤێرمایلین دەكەن

:: PM:12:31:20/11/2018 ‌

دوو یانەی ئینگلیزی ركابەرییەكانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریكاری بەلجیكی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانی مانگی داهاتوو دەست پێ كردووە.

گرێبەستی ئەم بەرگریكارە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە هاوینی 2019 كۆتایی دێت و یانەی بەرشەلۆنەش ئامادە نییە مانەوەكەی درێژ بكاتەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: ڤێرمایلین رەنگە لەسەرەتای ئەمساڵ دووبارە بگەڕێتەوە ئینگلتەڕا و لە ریزی یانەیەكی خولی ئینگلیزی درێژە بە ژیانی وەرزشی بدات.

ڤێرمایلین پێشتر لە خولی ئینگلیزی لەنێوان ساڵانی 2009 تا 2014 لە ریزی یانەی ئارسناڵ یاری كردووە بەر لەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە بكات.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە ڤێرمایلین ئێستا لە ریزی هەریەك لە یانەكانی ساوتهامتۆن و واتفۆرد داواكراوە و هەردوو یانەكەش ئامادەییان پێشانداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا دەستەوارە پێشكەش بە یانەی بەرشەلۆنە بكەن.

یانەی ساوتهامتۆن ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەلە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستی نوێ لەگەڵ چەند یاریزانێك بكات بۆ ئەوەی لە خانەكانی دابەزینی خولی ئینگلیزی دووربكەوێتەوە.

یانەی واتفۆردیش بۆ باشتركردنی ئاستی هێڵی بەرگری و درێژەدان بە سەركەوتنەكان ئامادەیە ڤێرمایلین بباتە ریزی یانەكەیەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م