بەرشەلۆنە نرخی دێمبێلێی بە لێڤەرپوول راگەیاندووە

:: PM:12:44:20/11/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نرخی ئەستێرە لاوە فڕەنسییەكەی عوسمان دێمبێلی بە یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی راگەیاندووە كە دەیانەوێ بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا بكەن.

دێمبێلێ لە هاوینی 2017 بە بەهای 115 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە كردبوو.

یانە كەتەلۆنییەكە بەهۆی هەڵسوكەوتە نابەرپرسیارەكانی ئەم دواییەی دێمبێلێ ئامادەیی خۆی پێشانداوە چاوخشانەوە بە سەرجەم ئەو داوایانە بكات كە یانەكان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم یاریزانە فڕەنسییە پێشكەشی دەكەن.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد كە هەردوو یانەی ئینگلیزی لێڤەرپوول و ئارسناڵ ئامادەییان پێشانداوە لە هاوینی 2019 گرێبەست لەگەڵ دێمبێلێ بكەن.

رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە هاوتاكانیان لە یانەی لێڤەرپوول راگەیاندووە ئامادەن دەستبەرداری دێمبێلێ ببن، بەڵام بەو مەرجەی لەبەرامبەریدا پارەیەكی زەلاحیان پێ بدەن.

یانەی بەرشەلۆنە راستەوخۆی بە یانەی لێڤەرپوولی راگەیاندووە نرخی دێمبێلێ برێتییە لە 100 ملیۆن یۆرۆ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م