ریال مەدرید ئامادەكاری بۆ گرێبەستی 2 ئەستێرەی خولی ئینگلیزی دەكات

:: PM:01:25:20/11/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر داوای راهێنەرەكەی سانتیاگۆ سۆلاری ئامادەكاری دەكات بۆ پێشكەشكردنی دوو دەستەوارەی گرانبەها لەگەڵ دوو ئەستێرەی خولی نایابی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا.

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: فلۆرەنتینۆی پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید فەرمانی كردووە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ئامادە بكەن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم دوو ئەستێرەی خولی ئینگلیزی.

دوو ئەستێرەكەی خولی ئینگلیزیش برێتین لە كریستیان ئیریكسنی ئەستێرەی دانیماڕكی و یانەی تۆتنهام و ماركۆس راشفۆردی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد.

یانەی ریال مەدرید بڕی 44 ملیۆن یۆرۆی بۆ تەواوكردنی گرێبەستی ئیریكسن ئامادە كردووە لەگەڵ 56 ملیۆن یۆرۆی تر بۆ گرێبەستی راشفۆرد.

سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ئارامی لەسەر هەردوو ئەستێرەی تیپەكەی كەریم بەنزیمای فڕەنسی و گاریس بێڵی ویڵزی نەماوە كە دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆس لە هاوینی رابردوو نەیانتوانیوە ئاستێكی شایستە پێشكەش بكەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م