رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌نجامى ئه‌و پشكنیانه‌یان راگه‌یاند كه بۆ ماسییه ژه‌هراوییه‌كانى باشوورى عێراق ئه‌نجامیان دابوو.
به‌پێى هه‌واڵێكى
شه‌فه‌ق نیوز، شاره‌زایانى ته‌ندروستى له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌و پشكنینانه‌یان ته‌واو كردووه، كه بۆ دۆزینه‌وه‌ى هۆكارى له‌ناوچوونى ماسیه‌كانى باشوورى عێراق ئه‌نجامیان دابوو.
له هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پشكنینه‌كه له تاقیگه‌یه‌كى ئوردنى ئه‌نجامدراوه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى پكشنینه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و شاره‌زایانه‌وه راگه‌یاندراوه.
به‌پێ ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه، هۆكارى سه‌ره‌كى ژه‌هراویبوونى ماسییه‌كان ئاوى پیس بووه، چونكه ئاوى فورات كه ماسیه‌كانى تێدا ژه‌هراوى بووه رێژه‌یه‌كى زۆر ڤایرۆسى كۆلیفۆرم و كانزاى قورس و ئاستێكى زۆر ئامۆنیاى تێدابووه.
هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه مادده‌ى ژه‌هراویین بۆ ماسیه‌كان، به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌م ماددانه مه‌ترسى گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ نییه.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش راى گه‌یاندووه، ئه‌وان له پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌كانى خۆى به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌فته‌ى داهاتووش به‌شێكى تر له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له رووداوێكى له‌ناكاو هه‌زاران هه‌زاران تۆن ماسى له رووبار‌ى فورات له شاره‌كانى خوارووى عێراق له‌ناوچوون.