كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا له‌م هه‌ینیه‌دا نرخی به‌هێزترین و ناوازه‌ترین مۆبایلی له هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه بۆ 799 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زێنێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆفه‌ری سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا ئه‌م هه‌ینیه‌دا كه ناسراوه به‌هه‌ینی ڕه‌ش "Black Friday" نرخی مۆبایله سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زێنێت و ئۆفه‌رێكی تایبه‌ت پێشكه‌شی هه‌وادارانی سامسۆنگ بكات كه ئۆفه‌ره‌كه‌یش پێكدێت له فرۆشتنی گالاكسی نۆت نۆ به نرخی 799 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڕۆژی 23ی تشرینی دووه‌م كه ده‌كاته هه‌ینی، له بازاڕی بۆرسه‌ی دنیا به "هه‌ینیی ڕه‌ش" ناو ده‌برێ، ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌ژنی هاڵووینی ئه‌مه‌ریكا دێت، تێیدا هه‌موو كۆمپانیاكانی دنیا، خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه و كه‌ره‌سته و كاڵاكانیان به نرخێكی هه‌رزان كه زۆر جار ده‌گاته یه‌ك له‌سه‌ر 10ی نرخی ئاسایی خۆی ده‌فرۆشن.
هه‌ینی ره‌ش، مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1869 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك بازاڕی ئه‌مه‌ریكا دووچاری ته‌نگژه‌یه‌كى گه‌وره‌ی ئابووری ببووه‌وه، به‌هۆی قه‌رزه زۆره‌كه‌یشییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "یۆلیسیس گرانت" پێشنیاری فرۆشتنی ئه‌و ئاڵتونانه‌ی كرد كه له خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوو، بۆیه چه‌ند دووكانێك بڕیاریان دا داشكاندنێكی گه‌وره بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه "هه‌ینی ڕه‌ش" ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مانه‌ن "ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، مه‌كسیك، به‌ریتانیا، رۆمانیا، هندستان، فه‌ره‌نسا، نه‌رویج و ئوستورالیا".