كۆكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به‌سنگ ته‌نانه‌ت هۆكارێكه بۆ كزانه‌وه‌ى سنگ، ئه‌م كزانه‌وه‌ى سنگه یان تێزانى سنگ زۆر كات له لایه‌ن لینجه ماده‌كانه‌وه دروست ده‌بێت كه‌له سنگدا كۆ ده‌بنه‌وه، به‌هۆى هه‌وای پیس و نه‌بوونى چاره‌سه‌رى پێویسته‌وه.
بێگومان رێگایه‌ك هه‌یه تا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكات به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان، ده‌توانرێت سوود له چاره‌سه‌رى سرووشتى وه‌ربگیردرێت بۆ رزگاربوون له تیزانى سنگ.
ئه‌مانه‌یش هه‌ندێكن له چاره‌سه‌ره سرووشتییه‌كان.
یه‌كه‌م: له‌شت به‌شێدارى بهێڵه‌وه، یه‌كێك له كاریگه‌رترین رێگاكان بۆ تیزانى سنگ ئه‌وه‌یه كهلهشت به‌شێدارى بهێڵیته‌وه.خواردنه‌وه‌ى چه‌ند په‌رداخێك ئازوو له یه‌ك رۆژدا نه‌ك ته‌نیا له‌ش له وشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت، به‌ڵكو یارمه‌تى كردنه ده‌ره‌وه‌ى لینجه ماده‌كانى سنگ ده‌دات. باشتر وایه چایى نه‌عناع بخورێته‌وه كه كۆكه هێور ده‌كاته‌وه و توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى لینجه ماده‌ى هه‌یه.
دووه‌م: شۆربا بخۆ، شۆربایى مریشك چاره‌سه‌رێكى كۆنه بۆ رزگاربوون له نه‌خۆشى، ئه‌گه‌ر تیزانى سنگات هه‌بوو ئه‌وه خواردنى شۆربا حاڵه‌ته‌كه باشتر ده‌كات، كاتێك به‌گه‌رمى شۆربا ده‌خورێت رێره‌وه‌كانى هه‌ناسه‌دان پاك ده‌بنه‌وه و وا ده‌كات باشتر هه‌ناسه بده‌یت به‌مه‌ش له‌شت خێراتر له تیزان و كۆكه رزگارى ده‌بێت.
سێیه‌م: سركه‌ى سێ‌و، كاتێك باس له تیزانى سنگ ده‌كه‌ین هه‌رگیز سركه‌ى سێ‌و له‌بیر مه‌كه، ئه‌م سركه‌یه توانایى كردنه ده‌ره‌وه‌ى بهلغهمى هه‌یه له‌سنگدا به‌تایبه‌تى كاتێك له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت و بۆ غه‌رغه‌ره‌كردن به‌كارده‌هێنرێت، كه‌مێك سركه‌ى سێ‌و له كووپێك ئاوى گه‌رمدا تێكه‌ڵ بكه پاشان بیخۆره‌وه به‌رده‌وام رۆژانه بیخۆره‌وه هه‌تا هه‌ست به نه‌مانى تیزانى سنگ ده‌كه‌یت و رێره‌وى هه‌ناسه‌ت پاك ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: هه‌نگوین، یه‌كێكى تر له‌و پێكهاتانه‌ى كه یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنى تیزانى سنگ ده‌دات هه‌نگوینه، هه‌نگوینى ئه‌ندامى تایبه‌تمه‌ندى دژه میكرۆبى هه‌یه یارمه‌تى لابردنى هه‌وركردنى هه‌یه له كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دا، ئازارى قورگ هێور ده‌كاته‌وه چاره‌سه‌رى كۆكه ده‌كات، ده‌توانیت كه‌وچكێك ئاوى لیمۆ و كه‌وچكێك هه‌نگوین له كووپێك ئاوى گه‌رمدا تێكه‌ڵ بكه‌یت و به‌گه‌رمى بیخۆیته‌وه. به‌مشێوه‌یه هه‌ست بهباشتربوونى هه‌ناسه‌دان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئازار و ناره‌حه‌تى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ت ده‌كه‌یت.