به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی نادیاره‌وه كه له خودی
كۆمپانیای فه‌یسبووك هه‌یه چه‌ندان به‌كارهێنه‌ری مه‌سنجه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى فه‌یسبووك و ئینستاگرام ناتوانن به‌رنامه‌كه به‌كاربهێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه، هه‌ریه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا تۆڕه‌كان لەکارکەوتن.
به‌گوێره‌ی میدیاكان له دوێنێ دووشه‌مه‌وه سه‌ره‌تا ماسنجه‌رى فه‌یسبووك له كار كه‌وتوون و ئێسته‌یش هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام له بریتانیا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكای باشوور و ئاسیا و ئوسترالیا، نه‌یانتوانیووه داخڵی هه‌ژماره‌كانیان ببن و كێشه‌یان بۆ دروست بووه.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.