پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان جۆره‌كانى ئامۆژگارى ڕوون ده‌كاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دوو شێواز له ئامۆژگارى كردن هه‌یه كه هه‌ندێك له ئامۆژگارییه‌كان دڵسۆزى زیاترى پێوه دیاره له‌ناخه‌وه، به‌ڵام له ڕواڵه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كى توند ده‌رده‌بڕدرێ.
د.سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بۆ" وشه" ڕوونى كرده‌وه كه زۆر جار كه‌سه‌كان به‌شێوه‌ى جیاواز ئامۆژگارى بۆ كه‌سى به‌رانبه‌ر ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام جۆرى ده‌ربڕینه‌كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر دڵسۆزى داده‌نێت. ئه‌و زیاتر گوتى، جیاوازى هه‌یه له نێوان ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌هێواشى ئامۆژگاریت ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى به هه‌ڵچوونه‌وه ئامۆژگارت ده‌كات.
پسپۆڕه ده‌روونییه‌كه دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ى به توڕه‌بوونه‌وه ئامۆژگارت ده‌كات دڵسۆزتره و تۆى خۆشده‌وێ به به‌راورد به‌وه‌ى به شێوازێكى هێمن ئامۆژگاریت ده‌كات.
د.سامان پێشى وایه كه ئه‌و كه‌سه‌ى به توڕه‌ییه‌وه ئامۆژگارى كه‌سێك ده‌كات ئه‌وه مه‌به‌ستیه‌تى له پڕۆژه‌كانى هاوكارى بكات و ڕێ نیشانده‌رى بێت.
قسه‌ى ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه له‌كاتێكدایه كه زۆرجار ئه‌وانه‌ى به توڕه‌ییه‌وه ئامۆژگارى كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن دواتر نیگه‌رانى و توڕه‌ى كه‌سى به‌رانبه‌رى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.