كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی بۆدییه‌كی زۆر گه‌وره و ناوازه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێكی مۆدێل به‌رزی به‌ناوی "sequoia" خسته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی باشی و به‌هێزی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه وای كردووه خه‌ڵكانێكی زۆر داواكاریان له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله بێت.
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئۆتۆمبێله‌كه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تری هه‌یه، هه‌روه‌ها له رووی هێزی بۆدیه‌كه‌یشییه‌وه زۆر به شێوازێكی پته‌و و سه‌لامه‌ت دروست كراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه هێزی 401 ئه‌سپی بۆ دنراوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 5.7 لیتری، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 48 هه‌زار و 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.