بەگوێرەی توێژینەوەکان پزیشکان ئەوەیان سەلماندووە کە کۆمەڵە خۆراکێکی کاریگەر هەن بەتەواوەتی کۆئەندامی هەناسە پاک دەکەنەوە و لە نەخۆشییە مەتسیدارەکانی وەک شێرپەنجەی سییەکان دەتپارێزن:
یەکەم - سەوزەکانی وەک " کەلەرم، قەرنابیت، برۆلکی، توور و شێلم"
دووەم - ئەو خۆراکانەی ڕەنگیان پرتەقاڵی و سوورە وەک "پرتەقاڵ، گێزەر، قەیسی، بیبەری سوور و هەڵوژە"
سێیەم - ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا سێ وەک "گوێز، ماسی سەلەمۆن و تۆوی کەتان"
چوارەم - ئەو سەوزە و میوانەی فۆولەیتیان تێدایە وەک "چەوەندەر و سپێناخ".
پێنجەم - ئەو خۆراکانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C وەک "میوە مزرەمەنییەکان و کاڵەک".