دوای به‌یاساییكردنی فرۆشتنی سنوورداری ماده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیشه، پارێزگاری ویلایه‌تی ماساچووسیتسی ئه‌مه‌ریكایی ده‌بێته یه‌كه‌م كڕیار و ده‌ڵێت ئه‌مه كارێكی مێژووییه.
ماساچووسیتس وه‌ك یه‌كه‌م ویلایه‌ت له‌ناو ویلایه‌ته‌كانی كه‌ناراوی ڕۆژهه‌ڵات تێیدا ڕێگه به فرۆشتنی حه‌شیش "میراوانا" درا و ده‌یان ملیۆن كڕیار له پێشوازی ئه‌و ده‌رمانه‌دان، له‌ناویشیاندا ده‌یڤد ناركویج، پارێزگاری ویلایه‌ته‌كه ئاماده‌یی هه‌یه.
ناركویج به ته‌له‌فیزیۆنی "
سی بی ئێس"ی ڕاگه‌یاند، "پێم وایه هه‌وڵدان بۆ ده‌رخستنی حه‌شیشی میراوانا كارێكی گرنگه و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه،" كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاڕاسته كرا كه ئاخۆ ئه‌و بڕه‌ی كڕیوویه‌تی ده‌ی كێشێت یان ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕێوڕه‌سمی ڕێگه‌پێدانییه‌تی گوتی، "له ڕاستیدا له‌وانه‌یه بیپارێزم و نمایشی بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌مه گرنگه."
شایه‌نی باسه ویلایه‌تی ماساچووسیتس ده‌بێته حه‌وته‌مین ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه بازرگانی كڕین و فرۆشتنی حه‌شیشی میراوانا تێیدا به‌یاسا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین ویلایه‌ته له‌ناو ویلایه‌ته‌كانی كه‌ناراوی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌مه‌یش له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆكی وڵاتی كه‌نه‌دا به فه‌رمی به یاساییكردنی حه‌شیشی له وڵاته‌كه راگه‌یاند و به ڕێگه‌یه‌كی باشی له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ سنوورداركردنی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه و پاشان به‌هێزكردنی لایه‌نی ئابووری وڵاته‌كه.
وشه/ محه‌مه‌د شابان