له ئه‌نده‌نووسیا له گه‌ده‌ی نه‌هه‌نگێكی مردوو 115 په‌رداخ و دوو نه‌علی پلاستیكی دۆزرایه‌وه و ژینگه دۆستانیش نیگه‌رانن له زۆربوونی پلاستیك له زه‌ریا و ده‌ریاكاندا.
له یه‌كێك له كه‌نار ده‌ریاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری
جاكارتا له ئه‌نده‌نووسیا نه‌هه‌نگێكی مردوو ده‌دۆزرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا هێناویه‌تی، پاش پشكنین ده‌بینرێت ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پاشماوه‌ی پلاستیكی له گه‌ده‌ی نه‌هه‌نگه‌كه‌دایه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ژینگه‌پارێزان سه‌باره‌ت به مردنی گیاندارانی ئاوی و پیسبوونی زه‌ریا و ده‌ریاكان.
توێژه‌رانی نه‌هه‌نگه‌كه پاش پشكنین ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆگرام ماده‌ی پلاستیك له گه‌ده‌ی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا بووه، پاشماوه پلاستیكییه‌كانیش بریتی بوون له "115 په‌رداخی پلاستیكی، چوار ده‌به‌ی ئاو و 25 زه‌رفی پلاستیكی و دوو نه‌علی پلاستیكی و تووره‌كه‌یه‌كی نایلۆن و هه‌زاران پارچه پلاستیكی تر"، هه‌رچه‌نده به‌ته‌واوی نازانرێت هۆكاری مردنی نه‌هه‌نگه‌كه چی بووه، به‌ڵام ده‌كرێت به‌هۆی خواردن و قووتدانی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی پلاستیكه‌وه بووبێت.
شایه‌نی باسه ئه‌نده‌نووسیا له‌دوای چین له هه‌موو وڵاته‌كانی تری دنیا زیاتر پاشماوه‌ی پلاستیك فڕێده‌داته زه‌ریا و ده‌ریاكانه‌وه و مه‌ترسی زۆری خستووه‌ته سه‌ر گیانداره ئاوییه‌كان.
وشه/ محه‌مه‌د شابان