ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە

:: AM:09:03:21/11/2018 ‌
بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ  چوارشەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و ئەندامێكی ئەنجوومەنیش كارنامەی دانیشتنەكەی ئەنجوومەن ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی تشرینی دووەم، هەدار زوبێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ چوار بابەت دەست پێ‌ دەكات و پرسی بودجەی تێدا نییە، ئەوەشی پێوەندی بە هەرێمی كوردستانە، بریتییە لە خاڵی چوارەمی دانیشتنەكە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی، لە خاڵی دووەمی دانیشتنەكە لابردنی خاڵە گومرگییەكان بە نایاسایی دەزانرێت و لەسەر لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان پارێزگاكان گفتوگۆ دەكرێت.

ئاشكرای كرد، لە یەكێك لە خاڵەكان گفتوگۆ لەسەر بڕیارەكانی عەبادی دەكرێت كە وەك سەرۆكی حكوومەتی ماوە تەواوبوو چەند بڕیارێكی داوە، بۆیە ڕەنگە ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێنەوە و بە نایاسایی بزانرێن، هەروەها لێپرسینەوە لەسەر ژێر ئاوكەوتنی پارەكەی بانكی ناوەندی دەكرێت بە هاتنی عەلی عەلاق.

ئاماژەی دا، تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكەش تایبەت دەبێت بەو ئەندام پەرلەمانانەی كە بەڵگەی یاساییان تەواو نییە و پێویستە بەڵگەكانیان بە ڕوونی نیشان بدەن.




وشە - رامیار جەواد