ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕی 2018 ئاشكرا بووه

:: AM:09:16:21/11/2018 ‌

رۆژنامەنووسێكی ئیتاڵی ناوی ئەو یاریزانەی ئاشكرا كرد كە ئەمساڵ خەڵاتی باڵۆن دۆڕ (تۆپی زێڕین) وەك باشترین یاریزانی 2018ی جیهان بردۆتەوە.

كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی ماوەیەك پێش ئێستا ناوی 30 یاریزانی ئاشكرا كردبوو كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

لای خۆیەوە رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی تانكریدی پالمێری لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ئاشكرای كرد كە لەچەند سەرچاوەیەك زانیویەتی خەڵاتی باڵۆن دۆڕی 2018 بۆ ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەچێت.

گریزمان ئەمساڵ لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و هەڵبژاردەی فڕەنسا باشترین ئاستی پێشكەش كردبوو و چەندان دەستكەوتی گەورەی بردبووەوە.

گریزمان توانیبووی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ناسناوی خولی ئەوروپا لە یانەی ئارسناڵ بباتەوە و هەروەها جامی سوپەری ئەوروپاشی لە یانەی ریال مەدرید بردبووەوە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنساش لە هاوینی رابردوو رۆلی سەرەكی گێڕابوو لە بردنەوەی جامی مۆندیالی 2018ی رووسیا.
بڕیارە كۆواری فڕانس فوتباڵ رۆژی 3ی مانگی داهاتوو ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ ئاشكرا بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م