ره‌نا سه‌ورى كچه ئه‌كته‌رى پارێزگاى دهۆك كه له ساڵى 2015 په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كان به‌شى شانۆی له شارى دهۆك ته‌واو كردووه و به‌شدارى چه‌ندان شانۆیى كردووه. به‌گوته‌ی خۆی كه قسه یۆ "وشه كردووه، یه‌كه‌م كچى دهۆكه له فیلمى سینه‌مایى رۆڵی بینیوه به‌ناوى (قاره‌مان) كه له فێستیڤاڵى دهۆك شه‌ش خه‌ڵاتى رێزلێنانی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتى باشترین فیلم له فێستیڤاڵى "لوجزارنى فریشته" له موسكۆ .
ره‌نا سه‌ورى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌م كاری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2011 كاتێك خوێندكار بووه له په‌یمانگه. به‌گوته‌ی خۆی "دواتر هه‌موو ساڵێك به‌شدار ده‌بووم له شانۆكانى فێستیڤاڵى دهۆك و كارى نواندنم زۆر به دڵى مامۆستاكانم بوو، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌وه داوام لێ كرا به‌شدارى فیلمى سینه‌مایى (قاره‌مان) بم كه له ده‌رهێنانى (رزگار حوسێن) بوو, هۆى هه‌ڵبژاردنیشم بۆ ئه‌و فیلمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی من یه‌كه‌م كچى دهۆك بووم بوێریم هه‌بوو به‌شدارى فیلمى سینه‌مایى بكه‌م".
ره‌نا بۆ "وشه" ئه‌وه ناشارێته‌وه كه زۆربه‌ى ئه‌و كچانه‌ى له په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كان ده‌خوێنن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه بڕوانامه به‌ده‌ست بێنن و چیتر له هونه‌ر به‌رده‌وام نابن و كاری هونه‌ریی ناكه‌ن. به‌ڵام ده‌ڵێ "من پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌موو كچه بووم، كاتێك ده‌ستم به خوێندنى هونه‌ره جوانه‌كان و به‌شى شانۆ كرد، نیازم ئه‌وه‌بوو له كارى نواندن به‌رده‌وام بم و هه‌رگیز وازى لێ نه‌هێنم".
به‌گوته‌ی ره‌نا "له پارێزگاى دهۆك ژماره‌یه‌كى زۆر كچ هه‌ن كه شانۆكارن، به‌ڵام بوێرى ئه‌وه‌یان نییه به‌شدارى فیلم بكه‌ن، ئه‌مه‌ش لای من په‌سه‌ند نییه".
"هۆى سه‌ركه‌وتنم له كارى نواندن به‌گشتى و ئه‌م كاره‌ى دواییم، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه زۆر به بوێری و چاونه‌ترسى كار ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش به‌شتێكى گرنگ داده‌نێم بۆ نواندن و نابێ ئه‌كته‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌رم بكات, شانازى به خۆم ده‌كه‌م كه توانیم ئه‌و سنوور و زنجیره‌ى له به‌رده‌م كچى كورد بشكێنم و ببم به یه‌كه‌م كچه ئه‌كته‌رى دهۆك به‌شدارى فیلمى سینه‌مایى بكه‌م، به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى دهۆك خه‌ڵات كرام"، ره‌نا وای گوت.
فیلمى "قاره‌مان" كه ره‌نا سه‌ورى رۆڵى سه‌ره‌كى تێدا بینیبوو، باس له ژیانى كچێك ده‌كات به‌ناوى دێژین، كاتێك گوێ به قسه‌ى دایك و باوكى نادات و به دواى دڵى خۆى و خۆشه‌ویستى بۆ كوڕێك ده‌كه‌وێت و واز له هه‌موو شتێك دێنێت، دواتر له‌و بڕیاره پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌موو شتێكی بۆ پیاوێك كرد كه شایانى ژیانى ئه‌و نه‌بووه.