مباپێ تووشی هەمان پێكانەكەی محەمەد سەڵاح بۆتەوە

:: AM:09:32:21/11/2018 ‌

كیلیان مباپێی ئەستێرە و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لە یارییەكەی شەوی رابردووی نێوان هەڵبژاردەی فڕەنسا و ئۆرگوای تووشی پێكانی قۆڵی هات و بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات.

یارییەكە دۆستانەبوو و تێیدا هەڵبژاردەی فڕەنسا بە گۆڵێكی هێرشبەرەكەی ئۆلیڤێ گیرۆ بە لێدانی سزا لە خولەكی 52 سەركەوتنی بەدەستهێنا.

مباپێ لەو یارییەدا تووشی پێكانی قورسی قۆڵی هات و بەهۆیەوە لە خولەكی 36 بەناچاری یاریگەی جێهێشت.

رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی (تانكریدی پالمێری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوی كردبووەوە: پێكانەكەی مباپێ هەمان جۆری پێكانەكەی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزییە كە لە یاریی كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید تووشی هاتبوو.

هەروەها نووسیبووی: رووداوەكە زۆر جێگەی سەرسڕمانە كە مباپێ هەفتەی رابردوو لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی لێڤەرپوول دەبێتەوە.

هەردوو یانەكە رۆژی چوارشەمی هەفتەی داهاتوو لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، رەنگە مباپێ بەهۆی ئەم پێكانەوە نەتوانێ لە یارییەكەدا بەشداریی بكات.

جێی باسە محەمەد سەڵاح لە یاریی كۆتایی وەرزی رابردووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەهۆی توندوتیژییەكانی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكار و كاپتنی یانەی ریال مەدرید تووشی پێكانی قۆڵی هاتبوو و بەهۆیەوە لە گێمی یەكەم یاریگەی جێهێشتبوو و دواتریش یارییەكەیان دۆڕاندبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م