له مێژووی شانۆی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی له میسر، سه‌میر خه‌فاجی دیارترین ناوی بواره‌كه‌یه كه به یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی شانۆی عه‌ره‌بی ناو ده‌برێت. پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رله مردنی، كتێبه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سه‌میر خه‌فاجی كه له بواری نووسینی شانۆ، به‌رهه‌مهێنانی شانۆیی و دامه‌زرێنه‌ری تیپی شانۆیی "ساعه لقلبك" ناوێكی زۆر دیاری هونه‌ری عه‌ره‌بی و دروست میسرییه، له ساڵی 1930 له دایك بووه و له 21ی سێپتێمبه‌ری 2018 له ته‌مه‌نی 88 ساڵی كۆی دوایی كردووه كه دوو رۆژ به‌ر له مردنی، هونه‌رمه‌ندی ناودار "جه‌میل راتب" كۆچی دوایی كرد.
خه‌فاجی كه به یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ری شانۆی عه‌ره‌بی ناو ده‌برێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی بووه و مه‌به‌ستی بوو وه‌ك كتێب بۆ مێژوو و بۆ ئه‌رشیڤی شانۆی عه‌ره‌بی بیخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، كه بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه، به‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده كه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی كاری كردووه و زۆرینه‌یانی به جه‌ماوه‌ر ناساندووه. بۆیه له دنیای عه‌ره‌بیدا كتێبه‌كه زۆرترین بایه‌خی پێ درا.
ئه‌و كتێبه‌ی سه‌میر خه‌فاجی له چه‌ندان حه‌ڵقه پێك هاتووه و تێیاندا رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌ورانه‌ی بواره‌كه كه چۆن ده‌ستیان پێ كردووه و كاریگه‌رییان له شانۆی عه‌ره‌بیدا چی بووه، له‌ناویاندا عادل ئیمام، فوئاد موهه‌ندیس، ته‌حیه كاریوكیا و زۆر له هونه‌رمه‌نده زۆر دیاره‌كانی دنیای عه‌ره‌بی.
به‌پێ حه‌ڵقه‌كانی كتێبه‌كه، باس له مێژووی شانۆ ده‌كات له ساڵانی چله‌كان، له حه‌ڵقه‌یه‌كی تر باس له ئه‌شقی خۆی بۆ ده‌نگی ئوم كه‌لسوومی گۆرانیبێژ ده‌كات، حه‌ڵقه‌یه‌كی تریش رۆشناییه بۆ سه‌ر هاتنی هونه‌رمه‌ند فوئاد موهه‌ندیس بۆ ناو شانۆ و نواندن. له حه‌ڵقه‌یه‌كی تردا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه چۆن هونه‌رمه‌ند به‌دیع خه‌یری ره‌تی كرده‌وه كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ فوئاد موهه‌ندیس بكات.
خه‌فاجی له حه‌ڵقه‌یه‌كی بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌وه دیكیۆمێنت ده‌كات كه چۆن یه‌كه‌مین دیدار له نێوان هونه‌رمه‌ندان محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب و به‌لیغ حه‌مدی دروست بوو. له حه‌ڵقه‌یه‌كی تر باس له خاتوونه ئه‌كته‌ر و سه‌ماكاری ته‌حیه كاریوكیا ده‌كات كه له شانۆدا زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی كردووه. هاوكات له حه‌ڵقه‌یه‌كی تایبه‌تدا قسه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی تیپی شانۆی "ساعه لقلبك" ده‌كات.
له دوا حه‌ڵقه‌كانی بیره‌وه‌رییه‌كانی خه‌فاجی، قسه له‌سه‌ر یه‌كه‌مین دیداری نێوان فوئاد موهه‌ندیس و خاتوونه ئه‌كته‌ر شویكار ده‌كات، كه له ناوه‌ندی هونه‌ریی عه‌ره‌بیدا موهه‌ندیس و شویكار به‌دووانه "جمك" ده‌ناسرێنه‌وه، ده‌یان ساڵیش هاوسه‌ری یه‌كتر بوون و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و شانۆیی بوون.