پیپی لە خولی ئینگلیزی داواكاری پێ دەگات

:: AM:10:25:21/11/2018 ‌

یانەی ساوتهامتۆنی ئینگلیزی پلانی داڕشتووە گرێبەست لەگەڵ كلیپەر پیپی بەرگریكاری پورتوگالی و یانەی بێشكتاشی توركی بكات لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا.

یانەی ساوتهامتۆن كێشەی هێڵی بەرگری هەیە دوای رۆیشتنی ڤان دیك لە ماوەی گواستنەوی زستانەی وەرزی رابردوودا بۆ یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی.

ماڵپەڕی (فوتبۆڵ ویتنیس)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی ساوتهامتۆن گرێبەستی پیپیان لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا كردۆتە كارە سەرەكییەكانی وەرزی داهاتوویان، یانەكە هاوینی رابردووش هەوڵی رێككەوتنی لەگەڵ دابوو، بەڵام سەركەوتوو نەببوو.

مووچەی ساڵانەی پیپی لە یانەی بێشكتاش برێتییە لە 4.75 ملیۆن یۆرۆ، رەنگە یانەكەش بە گواستنەوەی بۆ یانەی ساوتهامتۆن رازی بێت بەهۆی كێشە داراییەكانییەوە.

پیپی پێشتر بۆ ماوەی 11 ساڵ لە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاری كردبوو و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا چەندان دەستكەوتی گەورە و مێژوویی بەدەستهێنابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م