نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:10:30:21/11/2018 ‌

 

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی تشرینی دووەم نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  227  دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 237 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 208هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  180 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 227دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار  و 500 دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120هەزار  و 500 دینار.

 

100 یۆرۆ: 137 هەزار و 400 دینار.

 

100 پاو‌ند: 154 هەزار   و 500 دینار

 

100 لیرەی توركی:  22  هەزار و 500  دینار.

100 هەزار تمەن: 10 هەزار  دینار

 

100 یۆرۆ: 113دۆلار و 94سەنت

 

100 پاوند: 128 دۆلار  و 4سەنت



وشە - باز ئه‌حمه‌د