كەشناسی كوردستان: شەپۆلێكی بەفر و باران بەڕێوەیە

:: AM:11:28:21/11/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، پلەكانی گەرمی نزم دەبێتەوە و ئەگەری باران و بەفر و هەورە تریشقە هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، لە سبەی پێنجشەم شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرمی نزم دەبێتەوە.

كەشناسی ئاشكرای كردووە، لە ڕۆژی پێنجشەم تا 22ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

ئاشكرای كردووە، سەرەتای شەپۆلەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەبێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ڕۆژهەڵات و كاریگەر دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ئەوەیش بەهۆی كاریگەری بارستە هەوای دەریا سوور و دەریای سپی ناوەڕاست.

ئاماژە دراوە، كاریگەری ئەو شەپۆلە وا دەكات پلەكانی گەرمی دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی نزم ببێتەوە، هەروەها شەپۆلە بارانبارینەكە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.





وشە - رامیار جەواد