مانچستەر یونایتد یاریزانێكی بڕووسیا دۆرتمۆندی دەوێ

:: AM:11:28:21/11/2018 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو یاریزانێكی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كردۆتە ئامانج.

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە هەوڵەكانی خۆی چڕ بكاتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەكسێل ڤیتسل لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد تاڕادەیەكی زۆر بە ئاستی ڤیتسێل سەرسامە و بە رژدیش چاودێری ئاستی یاریكردنی كردووە لە یارییەكەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و ئایسلەندا لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

راهێنەرە پورتوگالییەكە دڵگرانی خۆی دەربڕیوە بەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا نەیتوانیوە ئەو یاریزانە بهێنێتە یاریگەی ئۆڵد ترافۆردەوە، هەروەها داواشی لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە بە خێرایی هەوڵ بدەن لەسەرەتای ساڵی نوێ گرێبەستی لەگەڵ بكەن.

لەبەرامبەریشدا پێشبینی دەكرێ بەرپرسانی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند هەروا بە ئاسانی دەستبەرداری ڤیتسێل نەبن بەڵكو لەبەرامبەر رۆیشتنی داوای بڕە پارەیەكی زەبەلاح دەكەن.

ئەو ئەستێرە بەلجیكییە تەمەن 29 ساڵییە گرێبەستێكی ماوە درێژی تا ساڵی 2022 لەگەڵ یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند هەیە.

لەم وەرزەشد تا ئێستا بەشداریی لە 17 یاریی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا كردووە و 3 گۆڵیشی تۆمار كردووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م