هه‌رچه‌نده ئه‌م نه خۆشیه ترسناك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام زیانێكى زۆر به‌چاو ناگه‌یه‌نێت، ئه‌م حاڵه‌ته له ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى شانه‌یه‌كى به‌رزتر له سپێنه‌ى چاو و له‌ژێر پێڵوى چاودا ده‌رده‌كه‌وێت له‌شێوه‌ى په‌رده‌یه‌كى لینجى روون به‌شێوه‌ى تۆپه‌ڵ له‌سه‌ر سپێنه‌ى چاو به‌درێژى گلێنه‌ى چاو گه‌شه ده‌كات.
هه‌ندێك جار گه‌شه‌كردنى درێژ ده‌بێته‌وه بۆ بیلبیله‌ى چاو داپۆشینى ره‌شێنه‌ى چاو، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشیه پته‌ریگیۆم به "surfers eye” زیاتر تووشتى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه زۆر له‌ژێر تیشكى خۆردا ده‌مێننه‌وه، چه‌ندیان هۆكارى تر هه‌ن كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه‌ى چاو باوترینیان
ئه‌مانه‌ن.
هۆكاره‌كانى دروستبوونى:
به‌پێى شاره‌زایانى پزیشكى، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م نه‌خۆشیه بۆ زۆر خۆدانه‌به‌ر تیشكى خۆر و تیشكى یوڤى ده‌گه‌رێته‌وه یان تۆز، با، ده‌نكه هه‌ڵاڵه و دووكه‌ڵ به‌هه‌مانشێوه هۆكارێكن بۆ دروستبوونى ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه یان وشكى چاوه‌كان و گیرانى بۆرى فرمێسكه رژێنه‌كان.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌م نه‌خۆشیه له ره‌گه‌زى نێردا باوه به‌تایبه‌تى له نیوان ته‌مه‌نى 20 بۆ 40 ساڵیدا دروست ده‌بێت.
نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه:
نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌رناكه‌ون له له‌شدا ته‌نیا هه‌ست به ته‌نێكى قورس ده‌كرێت له‌سه‌ر سپێنه‌ى چاو كزانه‌وه‌وى چاو هه‌ندێك كات سووربوونه‌وه‌ى چاوه‌كان ده‌گرێته‌وه.
چاره‌سه‌ركردنى: هیچ جۆره ده‌رمانێك نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دوایى گه‌شه‌كردن و زیادبوونى ئه‌م گرێیه به‌پێى رێنوێنى پزیشكى له رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. كاتێك نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت كه پته‌ریگیۆم بیلبیله‌ى چاو دابپۆشێت یان رێگه له نووستن و داخستنى چاو بگرێت.
بۆ ئه‌وه‌ى چاوه‌كانت له‌م نه‌خۆشیه به‌دووربێت پێویسته رێگرى لێبكرێت له خۆدانه به‌ر تیشكى خۆر و تیشكى یوڤى، باشتر وایه كاتى چونه به‌ر تیشكى خۆر چاویلكه به‌كاربهێنرێت یان كڵاو له‌سه‌ر بكرێت، باشتر وایه چاوه‌كان بپارێزرێت له تۆز، با، هه‌ڵاڵه و دووكه‌ڵ.