كاروان هه‌ورامی گۆرانیبێژی كورد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له گۆرانیگوتن دوور كه‌وته‌وه و به یه‌كجاری ده‌نگی له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ما، دووباره به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك هاته‌وه ناو هه‌وادارانی.
"بۆ واده‌كه‌ی؟" ناوی نوێترین گۆرانیی كاروان هه‌ورامییه كه له ئه‌مه‌ریكا تۆماری كردووه، له تێكستی گۆڤه‌نده و بڕیاره له نزیكترین كاتدا كلیپیشی بۆ بكات.
تۆماركردنی گۆرانییه‌كه‌ی ته‌واو بووه و كلیپه‌كه‌یشی له نزیكترین كاتدا ته‌واو ده‌بێت، له ڕێی هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی خۆیه‌وه، كاروان به كورته ڤیدیۆیه‌ك له كاتی تۆماركردنی گۆرانییه‌كه، مژده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌ی به هه‌وادارانی داوه.