كوالێتی دەرمان بە ئەلیكترۆنی كرا

:: PM:02:09:21/11/2018 ‌
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بەشێوەی فەرمی بە ئەلیكترۆنیكردنی كوالێتی دەرمان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی تشرینی دووەم، رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بەئەلیكترۆنیكردنی سیستەمی كوالێتی دەرمان بەهاوكاری ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دراوە و سیستەمەكە داتابەیسێك لەخۆ دەگرێ بۆ كوالێتی ئەو دەرمانانەی دەهێنرێنە كوردستان و پێشتر چەندان كاریان كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەرمان.

وەزیری تەندروستی گوتی، لە ساڵی  2012 ئەو كاتەی كوالێتی كۆنترۆڵ دامەزرا، وەزارەتی تەندروستی توانای پشكنینی حەبێكی پاراستۆڵی نەبوو، بەڵام ئێستە دەرمانێكی زۆر رۆژانە پشكنینی بۆ دەكرێ و لەمەودوا هەموو مامەڵەیەكی دەرمان لە تاقیگە و گومرگەكان و فڕۆكەخانەكان و كۆمپانیاكانی دەرمان لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەو سیستمە دەبێت و هیچ كەسێك بۆی نییە لە دەرەوەی ئەم سیستمە مامەڵە بە دەرمان بكات.

ئاشكرای كرد، كارەكانی سیستەمەكەش دانانی دەرمان لە كۆگا دەبێت و لەگەڵ قۆناغی سێیەمیش ئەپڵیكەیشنێك بە زمانی كوردی دەبێت. لەسەر مۆبایلی هاووڵاتییان دادەنرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان كاتێك پێویستیان بە دەرمانێك دەبێت، لە ڕێی مۆبایلەكانیانەوە بزانن كە دەرمانەكە لە چ دەرمانەخانەیەك دەست دەكەوێت و نرخەكەی چەندە و دەرمانەكە كاریگەرییە لاوەكییەكانی چییە.



وشە - رامیار جەواد