په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح ئاشكراى ده‌كات، رۆژى شه‌مووى داهاتوو عادل عه‌بدولمه‌هدى له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت و كاندیدى پێنج وه‌زاره‌ت راده‌گه‌یه‌نێ.
عامر فایز په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، رۆژى شه‌مووى داهاتوو عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندید پێنج وه‌زاره‌ت راده‌گه‌یه‌نێت.
فایز له لێدوانه‌كه‌ى كه بۆ "
بغداد الیوم"ى داوه گوتوویه‌تى، "ئه‌و دانوستاندنانه‌ى له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه چوو، به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو رێككه‌وتنی ئه‌وه كراوه ده‌نگ به پێنج كاندیدى پێنج وه‌زاره‌ت بدرێت ته‌نیا سێ وه‌زاره‌ت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى و كۆچ و كۆچبه‌ران بوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، له‌وانه عادل عه‌بدولمه‌هدى خۆیشی له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئاماده‌بێت.
له رۆژى 24ى مانگى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى كابینه‌كه‌ى به 14 وه‌زیره‌وه راگه‌یاند، كه هێشتا هه‌شت وه‌زاره‌ت ماوه، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا زووتر ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته رابگه‌یه‌نێ، به‌ڵام به پێى هه‌ندێك لێدوانى سیاسى تا ئێسته به هۆى ناكۆكى لایه‌نه‌كان نه‌یتوانیوه كابینه‌كه‌ى به ته‌واوى رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ته‌واوكردنى پێكهێنانى حكوومه‌ت نه‌خراوه‌ته كارنامه‌ى په‌رله‌مانه‌وه.