ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ماده‌ى هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كات و له‌وێشه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى شارى دیاله ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مڕۆ بۆ ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم"ى ئاشكرا كردووه، بزووتنه‌وه‌ى تیرۆریستى تاڵیبان ماده‌ى هۆشبه‌ر بۆ شارى دیاله ره‌وانه ده‌كات و به‌دیاركراویش بۆ شارى به‌عقووبه‌ى ده‌نێرێت.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ئه‌وانه‌ى پێوه‌ندارن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده هۆشه‌به‌ره‌كان، هه‌موو جۆره‌كانى ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ناسن و سه‌رچاوه‌كانیشیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
دواتریش ده‌ڵێ "گومانێكى زۆر رژد هه‌یه له‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له‌م مادانه‌ى ده‌ڕژێنه به‌عقووبه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانه‌وه ره‌وانه بكرێن، دواتریش له ئێرانه‌وه به‌ره‌و دیاله دێت.
دووپاتى ده‌كاته‌وه كه شارى دیاله بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕبوونى ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌ره‌و شاره‌كانى تر‌ى عێراق.
بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان رێكخراوێكى توندڕه‌وى تیرۆریستى ئه‌فغانییه، به‌ر له 2001 ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئه‌فغانستان سه‌پاندبوو، دواتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى رووخێنرا.
چه‌ندان رێكخراوى تر‌ى تیرۆریستى له‌ژێر باڵى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه گه‌شه‌یان كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى ئه‌م بزووتنه‌وه توندڕه‌وه‌ش فرۆشتنى تلیاك و ماده هۆشبه‌ره‌كانه.