ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى له عێراق سكاڵاى حه‌وت كاندیدى ده‌رچووى په‌رله‌مانى ره‌ت كرده‌وه و پێى راگه‌یاندن دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، سكاڵاكه‌ى ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فیدراڵى نه‌ماوه.
ئه‌یاس سامۆك گوته‌بێژى فه‌رمى
دادگاى باڵاى فیدراڵى له راگه‌یانراوێك ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حموود دانیشتنێكى بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و حه‌وت كاندیده ئه‌نجام دا كه سكاڵایان له دادگاكه تۆمار كردبوو، داواى دوورخستنه‌وه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان كردبوو.
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، له ئه‌نجامدا دادگاى فیدراڵى سكاڵاى حه‌وت كاندیده‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان قبووڵ كراوه، ئینجا ئه‌وان سكاڵاكه‌یان تۆمار كردووه و داواى دوورخستنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن.
بۆیه ئێسته سكاڵاكه‌ى ئه‌وان پێوه‌ندى به دادگاى فیدراڵه‌وه نه‌ماوه، ئه‌وان ده‌توانن ته‌نیا تانه له ماده‌ى 52 ى ده‌ستوورى عێراق بده‌ن، كه تێیدا تانه‌دان له ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانتاران ده‌ستنیشان كراوه و له ماده‌كه هاتووه، "ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به رێژه‌ى 2/3 له ماوه‌ى 30 رۆژ تانه له ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانتاران ده‌دات، ده‌توانرێت دواى 30 رۆژ له ده‌رچوونى بڕیارى په‌رله‌مانیش له دادگاى فیدراڵى تانه له بڕیارى په‌رله‌مان بدرێت".