كچێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "كریسی بڕیر ده‌یڤس" نوێترین تایبه‌تمه‌ندی دۆزییه‌وه له ئایفۆن كه پێشتر به‌شێكێكی زۆر كه‌م له خه‌ڵك ده‌یانزانی ئه‌وی گواستنه‌وه‌ی نیشانه‌ی نووسینه له‌سه‌ر كیبۆردی ئایفۆنه‌كه‌ت ته‌نیا له‌ڕێی سپه‌یسه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌والێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كار ئاسانی ده‌كات بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئاماژه‌ی پێ داوه، كچێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "كریسی بڕیر ده‌یڤس" له پرۆفایلی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پۆستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌توانی له‌ڕێی سپه‌یسی كیبۆردهكهتهوه نیشانه‌ی نووسین بگوازییه‌وه به‌شێوازێكی زۆر ئاسان.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بوو به جێی دڵخۆشی زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران، چونكه گواستنه‌وه‌ی نیشانه‌ی كیبۆرد له ئایفۆن كه‌مێك گرانه و زۆر له به‌كارهێنه‌ران كێشه‌ی نووسینیان بۆ دروست بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نووسین ئاسانتر بوو.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.