له نوێترین كاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر، گۆرانیبێژى لاو میرا كه نوێترین کاری هونەریی گۆرانییەکە بە زمانی عەرەبی بەناوی "دار زاید"ە، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە، كه گۆرانییه‌كه به‌سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئیماڕاتى.
بەرهەمە نوێیەکەی میرا گۆرانییەکی نیشتمانی تایبەت بە ئیمارات و سه‌ركرده‌كانییه‌تى كه بە زمانی عەرەبی بڵاوی دەکاتەوە، تێکستی کەریم عێراقییە، فادی حەداد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر خۆی کاری موزیک و ئاوازدانانی بۆ کردووە،وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێ كردووه له پێگه‌ى تایبه‌تى ئاواز دارنه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك كه لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی دەکه‌نه‌وه.
ماوه‌یه‌كه هه‌لكه‌وت زاهیر به چەندان شێوه به‌سه‌ر كه‌سایه‌تى تورك و عه‌ره‌بەكان هه‌ڵده‌دات ئه‌مه‌یش له ڕێگه‌ى قوتابییه‌كانییه‌وه به گۆرانى گوتن ده‌یكات، بۆى ئه‌مه‌وه تووشى ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌ته‌وه.
میرا عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کورستان و چەند ساڵێکە لە بواری هونەری گۆرانی گوتندا کار دەکات، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمار کراوی هەیە، زۆرینەی کارە هونەرییەکانی بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەرهەمدەهێنێت، تا ئێستە 3 ئەلبوومی گۆرانیی بڵاو كردووەتەوە.