ناسا له نوێترین پڕۆژه‌یدا كارده‌كات بۆ دروست كردنی ئامێرێكی رۆبۆتی ئۆتۆماتیكی كه به‌هۆیه‌وه بتوانن ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ و ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی دیاری بكه‌ن و بوونه‌وه‌ری ئاسمانی بدۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین پڕۆژه ده‌كات كه ناسا كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌زگای گه‌ردوون ناسی ناسا به‌نیازن بۆ ساڵی 2020 نوێترین پرۆژه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به دنیا بكه‌ن كه ئه‌وه‌یش پرۆژه‌ی "Rover"ه ئه‌م پرۆژه‌یه‌یش پێكدێت له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك.
بڕگه‌ی یه‌كه‌م دروست كردنی ئامێرێكی رۆبۆتی ئۆتۆماتیكی كه بتوانێت ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ و ئاسمانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی دیاری بكات.
بڕگه‌ی دووه‌میش دۆزینه‌وه و ڕاوكردنی بوونه‌وه‌ری ئاسمانه‌وانه‌ییه كه چه‌ندان ساڵه گه‌ردوون ناسه‌كان وێڵی ئه‌م نهێنییه بوون.
ده‌زگای گه‌ردوون ناسی ناسا ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌رج كردووه ته‌نیا بۆ كاركردن له‌م پرۆژه‌یه‌دا كه به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ده‌زانن.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و خەرجی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.