ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره سبه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه.
كیفاح مه‌حموود، راوێژگار له نووسینگه‌ى راگه‌یاندنی سه‌رۆك بارزانى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاندووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه.
لای خۆیه‌وه نوورى حه‌مه عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكى بۆ "بغداد الیوم" باسى له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى كردووه و گوتوویه‌تى، "سه‌رۆك بارزانى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و به‌ر له هه‌موویان پشكى هه‌رێمى كوردستانه له پرۆژه‌یاساى بودجه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسى له‌وه‌یش كردووه، ئامانجێكى تر‌ى سه‌رۆك بارزانى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.