به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی دهۆك گرتنی 37 تاوانباری راگه‌یاند كه تۆمه‌تبارن به دزینی ئۆتۆمبێل و پاره و ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری جیاواز له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان.
هێمن سلێمان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی دهۆك ماوه‌یه‌كه به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسی دزی و ساخته‌كاری ده‌كات و ئه‌مرۆ چوارشه‌م كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌یسانه به گرتنی تۆمه‌تباره‌كان كۆتایی هات.
زیاتر گوتی، "دوای به‌دواداچوونێكی ورد پۆلیسی دهۆك توانی 37 تاوانبار بگرێت كه تۆمه‌تبار بوون به دزینی پاره و ئۆتۆمبێل و ساخته‌كردنی ناسنامه و ره‌گه‌زنامه و مۆڵه‌تێ شوفێری، دوای ئه‌وه تاوانباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌ودان به تاوانه‌كانیان و هه‌موویان ره‌وانه‌ی دادگا كران بۆ ئه‌وه‌ی به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه، به‌شی هه‌ره زۆری تاوانباره‌كان عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی بیانی بوو و روونی كرده‌وه، "پۆلیسی دهۆك له به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بو ئه‌وه‌ی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت، دڵنیاییش ده‌ده‌ینه هاووڵاتییان كه تاوانباران شوێنیان له دهۆك نابێته‌وه و هه‌مووان ده‌گیرێن و ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن".
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسی دهۆك گرتنی گه‌وره‌ترین ژماره‌ی تاوانباره‌كان بووه به‌كۆمه‌ڵ له سنووری پارێزگای دهۆك له ساڵی 2018دا.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری