ئه‌گه‌ر چى ماوه‌یه‌ك بوو كۆمساى به جلوبه‌رگه نیمچه ڕووتهكانییهوه ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری نه‌بوو، دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوێشى تاكه شت كه ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كردبێت وێنه ڕووته نوێیه‌كه‌یه‌تى كه گومان ده‌كرێت ئه‌و نه‌بێت به‌ڵام تاكو ئێسته وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به چڕى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "كۆمسای" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی تایبه‌ت به‌خۆى به جلى ده‌ریاوه بڵاو كردووه‌ته‌وه دواى خوولەکێک ڕه‌شى كردووه‌ته‌وه، تاكو ئاماده كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش هونه‌رمه‌ند كۆمسای له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌ى نه‌داوه.
كۆمسای ماوه‌یه‌كه وێنه‌كانی به عه‌زێیه‌كی كوورتی ڕه‌ش ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره ئه‌م هونه‌رمه‌نده وا ده‌ركه‌وێت، به‌جلێكى ده‌ریایى یان جلێكى ژێره‌وه‌ى ڕه‌نگى ڕه‌ش، ئه‌وه‌ى زیاتر هه‌وادارانى واى لێ كردووه دڵنیابن كۆمسایه تاتۆكه‌ى ده‌ستى و ڕه‌نگى قژییهتى.
شایه‌نى باسه ئه‌م وێنه‌یه توانیویه‌تی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان بته‌نێته‌وه و ببێته بابه‌تی سه‌ره‌كیی هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
كۆمسای خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته و یه‌كێك بوو له به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی دوو، یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپی دیاری قه‌ره‌داغی، ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و دوایین كاریشی بڵاوكردنه‌وه ئه‌لبوومی "زرمه" بوو، ئێسته دانیشتووی وڵاتی توركیایه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.