ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبەر، دەستەی گشتیی پۆلیسی ئینتەرپۆل سه‌رۆكێكی نوێی دیاری كرد، كه كه‌سێكی خه‌ڵكی كۆریای باشوره، ئه‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م جار له مێژووى ئه‌و ده‌زگایه.
لەدوای ئەوەی "منگ هۆنگڤی" لە چین گیرا و پۆستەکەی چۆڵ بوو،
کیم جۆنگ یانگ کە خەڵکی کۆریای باشوورە، وەک سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپۆل هەڵبژێردرا.
لەو هەڵبژاردنەدا کە لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتیی ئینتەرپۆل لە شاری دوبەی ساز کرا، کیم جۆنگ یانگ دوای بەدەستهێنانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بووە سەرۆکی نوێی ئینتەرپۆل.
جێى ئاماژه‌یه، کیم کاندیدی ڕکابەری جێگری وەزیری ناوخۆی ڕووسیا، ئەلێکساندەر پرۆکۆپچوک کە هاوکات لە پۆستی جێگری سەرۆکی ئینتەرپۆلدایە.
ئه‌مه‌ریكایش له ڕێگه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه ڕاى گه‌یاند، كه ئه‌وان هەموو نەتەوە و ڕێکخراوەکان هاندەدەن کە ببن بە بەشێک لە ئینەرپوڵ و ڕێز لە پەیڕەوکردنی یاسا بگرن بۆ ئەوەی سەرکردەیەکی بە متمانە و پاک هەڵبژێرن کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی یەکێک لە مەسەلە هەرە گرنگەکان لە یاسای دنیادا.
ئینتەرپۆل ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و هاوکاریی ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی وڵاتان له دنیادا دەكات و یارمەتییان پێشکەشدەکات.