سوودەکانی خواردنی بادەم چیە؟

:: AM:09:28:23/11/2018 ‌
تەندروستیت باشتر بکە بە خواردنی بادەم، بادەم پێکھاتووە لە چەندان مادەی کانزایی کە دەتوانێت ئەو پێکھاتانە پڕ بکاتەوە کە لە ژەمە خواردنەکاندا نییە، بۆیە دەتوانرێت لە نێوان ژەمەکاندا بخورێت یان لە کاتی برسێتیدا بخورێت .

دوو جۆر بادەم ھەیە:  

جۆرى یه‌كه‌م/ بادەمی تاڵ:

سوودەکانی: چارەسەری ڕەبۆ و کۆکە و وەرەمەکانی سنگ و قوڕگ و نەخۆشیەکانی جگەر و پەنکریاس، ئەگەر بکوڵێنرێت بۆ لابردنی پەڵەو ماڵەی پێست و  کردنەوەی گیرانی جگەر، بەڵام تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە خۆراکێکی ھاوسەنگ و پڕ خۆراکە و زۆر چالاکە بە تایبەتی بۆ مێشک.


جۆرى دووه‌م/ بادەمی شیرین: 

سوودەکانی: سنگ پاک دەکاتەوە و گیرانی قوڕگ دەکاتەوە و پاکی دەکاتەوە، ھەروەھا کۆکەی درێژخایەن ناھێڵێت، بۆ بەھێز بوون و گورچیلە دەپارێزێت و کۆئەندامەکان بەھێز دەکات و ترشەڵۆکی گەدە چارەسەر دەکات، زۆر پارێزگاری لە مێشک دەکات. 

ھەروەھا دەکرێت ژنانی سکپڕ بەکاری بھێنن ھەروەھا ئەو ژنانەی کە شیر دەدەن، ئامۆژگاری دەکرێت ئەو کەسانە بیخۆن کە نەخۆشیەکانی مێشکیان ھەیە ئەو کەسانەی کە ئێسک و مێشکیان لاوازە.

وە بۆ ئەو کەسانەی کە وەرزشەوانن سوودی زۆرە، بۆ ھەو کردنی قوڕگ و کەم توانایی لە ھەناسەدان، وە ئامۆژگاری دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کئشەی میز کردن و نەخۆشیەکانی گەدە ە بەردی گورچیلە.

ھەروەھا شیری بادەم بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ھەوکردنی گەدە و میزەڕۆ و دڵ تێکەڵ ھاتن و کۆکەی پچڕ پچڕ بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت.

ھەروەھا دەنکی بادەم بۆ کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن و وە ئادام کەرەوە و وەک ئازار شکێنێکە و دژی ئاوسانی ماسولکەکانە و کەمی مادە کانزاییەکان لە لەشدا  پڕ دەکاتەوە و  یارمەتی خەوێکی ئارام دەدات.


وشە - محەمەد میران