به‌پێى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له %70 شارۆكه‌ى فاو له باشوورى عێراق له ئه‌نجامى بارانێكى زۆر نقوومى ئاو بووه.
به‌پێى هه‌واڵێكى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له ئه‌نجامى ئه‌و بارانه زۆره‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌رانسه‌رى شاره‌كانى عێراقى گرتووه‌ته، شارۆكه‌ى فاوى باشوورى عێراق له %70ى نقوومى ئاو بووه.
له هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه نزیكه‌ى 150 خانوو به ته‌واوى نقوم بووه، تێكڕاى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو له ته‌واوى شارۆكه‌كه گه‌یشتووه‌ته 50 سم. له ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردووه‌وه تا ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى بارانێكى زۆر عێراقى گرته‌وه.
به‌پێى راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق له ئه‌نجامى ئه‌م بارانه زۆره ده‌یان خانوو له باشوورى عێراق رووخاون و 10 به‌هۆى رووخانى ماڵه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و 22 كه‌سیش بریندار بوون.
شارۆكه‌ى فاو ده‌كه‌وێت باشوورى رۆژهه‌ڵاتى شارى به‌سڕه و شارۆكه‌یه‌كى كه‌نارییه و ژماره‌ى دانیشتووانى زیاتر له 51 هه‌زار كه‌سه.