قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، دەربارەی گۆرانیەکەی خانمە گۆرانیبێژ "نۆڕی" كه مێشكى داگیر كردووه قسیه‌كى له‌باره‌وه ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات كه هۆگرى بووه.
قوباد تاڵه‌بانى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نۆڕى نووسیویه‌تى، ئەرێ ئەوە تەنھا منم کە بەردەوام ئەو گۆرانییە لە ناو سەرمە یان کەسی تریش ھەیە وایە؟.
گۆرانیبێژى لاوى ورووژێنه‌رى كوردى ئه‌مه‌ریكى له به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویستى و پشگیریه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى نووسیویه‌تى، جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان گۆرانییەکەی من لە مێشکی چەقیوە و پشتگیری ئه‌و ھەموو شتێکە.
ئه‌م ده‌ربڕینه‌ى قوباد تاڵه‌بانى ڕه‌خنه‌ى زۆر و ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه، گه‌نجا بۆیان نووسیوه: "تۆ خه‌ریكى ئاماده‌كردنى هه‌لى كارى بۆ گه‌نجانى وڵاته‌كه‌ت یا كچانى كورد به جلى سه‌رده‌ریاوه مێشكیان داگیر كردووى".
نۆڕی کچە گۆرانیبێژێکی کوردە کە لە کەمپی پەنابەران لە سووریا لە دایکبووە و لە وڵاتی نیوزلەندا گەورە بووە، ئەو خەریکی شکاندنی ئەو ئاستەنگە کولتووریانەیە کە ناو میوزیک ھەن، نوێترین كارى كه مێشكى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى حكوومه‌تى داگیر كردووه كلیپێكه به‌ناوى "Where Do We Go From Here"، پلەی دووەمی وەرگرتووە لە ڕیزبەندی پێگەی میوزیکی ئایتونس لە وڵاتی نیوزلەندا.
ئه‌و یه‌كێكه له ورووژێنه‌رترین گۆرانیبێژه كورده‌كانى باشوورى كوردستان به‌هۆى جووڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانییه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى بۆخۆى دروست كردووه.